حکومەتی عێراق بڕیاریدا لەپێناو دابینکردنی کارەبای بەردەوام بۆ هاوڵاتییان، یەک لیتر گاز بە ٢٥٠ دینار بداتە موەلیدە ئەهلییەکان.
ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و دیارترین ته‌وه‌ره‌كانی كۆبونه‌وه‌كه‌ش دۆسیه‌ی ئابوری و خزمه‌تگوزارییه‌كان بوون، لە کۆتایی دانیشتنەکەشدا کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد.
دوابەدوای کۆبوونەوە ئەنجومەنی
وەزیرانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لهكۆبونهوەکەدا، ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیووە له‌سه‌ر کەمکردنەوەی ٢٥٠ دینار لە نرخی هەر لیترێک
لەو گازوایلەی کە دەدرێتە مۆلیدە ئەهلییەکان،
به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی كاره‌بای به‌رده‌وام بۆ هاوڵاتیان له‌كاتی پچڕانی كاره‌بای
نیشتمانی.
باس لەوەشکراوە، بڕیاردرا
وه‌زاره‌تی نه‌وت بڕی سوته‌مه‌نی ته‌رخانكراو بۆ خاوه‌ن مۆلیده ئه‌هلییه‌كان زیاد
بكات.
راگەیەنراوەکەش ئاماژەی بەوەشداوە،
وه‌زاره‌تی نه‌وت تۆماركردنی ئه‌و مۆلیدانه ده‌ستپێده‌كات كه تا ئێستا مۆڵه‌تییان
نیه بۆئه‌وه‌ی به‌شه‌گازی مانگانه‌یان پێبدرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، حکومەتى
عێراق بەنزین و سوتەمەنییەکان بەسیستمى پاڵپشتى دەدات بە شۆفێران و هاوڵاتییان بە
جۆرێک هەر لیترێک بەنزین بە ٤٥٠ دینار دەدرێت بە شۆفێران، بەڵام لە هەرێم لە ساڵى
٢٠١٤ەوە پاڵپشتى سوتەمەنى راگیراوە و نرخى سوتەمەنى بەردەوام ناجێگیرە.