سەردێڕ:

ئەمڕۆ دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوە دەکرێت؟

AM:11:36:25/04/2024

18840 جار خوێندراوەتەوە

لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم، ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٩٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٤٦ هەزار و ٩٠٠ دینار، بەراورد بە دوێنێ کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان، نرخەکەی بە جێگیری ماوەتەوە.

هاوکات، لە چەند رۆژی رابردوودا، نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا روو لە دابەزین بوو، لە ئێستادا نرخی ١٠٠ دۆلار لە خوار ١٤٧ هەزار دینارەوە جێگیرە.

لەلایەکی دیکەوە، بانکی ناوەندیی عێراق بڵاوی کردەوە، لەلایەن بازرگانان و گەشتیارانی ناوخۆ و دەرەکییەوە، بە تێکڕا نزیکەی ٢٨٠ ملیۆن دۆلار بە نرخی فەرمی فرۆشراوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەو بڕە زیاتر لە ٢٦٦ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و زیاتر لە ١٣ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاش فرۆشراوە.

دابەزینی نرخی دۆلار لەم هەفتەیەدا لە کاتێکدایە، پێشتر مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەردانەکەی سودانی هۆکارێکی دابەزینی نرخی دۆلارە و پێشبینی دەکەن لە چەند هەفتەی داهاتوودا، نرخی دۆلار زیاتر دا ببەزێت.













گەلەری