سەردێڕ:

وەزیری تەندروستی روونکردنەوە لەبارەی ئەو پەتایە دەدات لە ئێستادا لە هەرێم بڵاوبووەتەوە

AM:10:58:25/04/2024

7260 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری تەندروستی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، ساڵآنە بە دوو شەپۆل ئەو پەتایە بڵاو دەبێەتەوە و بە گشتی ئەو پەتایەی ئێستا بڵاوبووەتەوە نیشانەکانی سوکە و کەسی توشبوو پێویستی بە نەخۆشخانە نابێت.


سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، ساڵانە بە دوو شەپۆل ئەو پەتایە بڵاودەبێتەوە و بەشێوەیەکی گشتی لە پاییز و کۆتایی زستاندا دەبێت.

دەشڵێت، نەخۆشییەکانی هەوکردنی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسە کە زۆرینەیان ئەنفلەوەنزان، یانیش ئەگەر گۆڕاو و خێزانی کۆرۆنا بن، لە ئێستادا لە جیهاندا خۆپارێزی و چارەسەرەکانی وەک یەکن و بەهەمان شێوە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

وتیشی، ئەوانەی هەڵگری نەخۆشی درێژخایەنن رەنگە هەندێکیان پێویستیان بە نەخۆشخانە و پشکنین بێت، ئەگەر نا بە گشتی ئەو پەتایەی ئێستا بڵاوبووەتەوە نیشانەکانی سوکن و بەشێکی زۆری خەڵک پێویستیان بە سەردانی پزیشک نابێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ساڵانە لەگەڵ گۆڕانی وەرزدا جۆرێک لە پەتا یان ئەنفلەوەنزا لەناو هاوڵاتییاندا بڵاو دەبێتەوە و هەندێک جار نیشانەکانی قورس و هەندێک جاریش نیشانەکانی سوکن.













گەلەری