وەزیری تەندروستی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، ساڵآنە بە دوو شەپۆل ئەو پەتایە بڵاو دەبێەتەوە و بە گشتی ئەو پەتایەی ئێستا بڵاوبووەتەوە نیشانەکانی سوکە و کەسی توشبوو پێویستی بە نەخۆشخانە نابێت.
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، ساڵانە بە دوو شەپۆل ئەو پەتایە بڵاودەبێتەوە و بەشێوەیەکی گشتی لە پاییز و کۆتایی زستاندا دەبێت.
دەشڵێت، نەخۆشییەکانی
هەوکردنی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسە کە زۆرینەیان ئەنفلەوەنزان، یانیش ئەگەر گۆڕاو
و خێزانی کۆرۆنا بن، لە ئێستادا لە جیهاندا خۆپارێزی و چارەسەرەکانی وەک یەکن و
بەهەمان شێوە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
وتیشی، ئەوانەی هەڵگری
نەخۆشی درێژخایەنن رەنگە هەندێکیان پێویستیان بە نەخۆشخانە و پشکنین بێت، ئەگەر نا
بە گشتی ئەو پەتایەی ئێستا بڵاوبووەتەوە نیشانەکانی سوکن و بەشێکی زۆری خەڵک
پێویستیان بە سەردانی پزیشک نابێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
ساڵانە لەگەڵ گۆڕانی وەرزدا جۆرێک لە پەتا یان ئەنفلەوەنزا لەناو هاوڵاتییاندا بڵاو
دەبێتەوە و هەندێک جار نیشانەکانی قورس و هەندێک جاریش نیشانەکانی سوکن.