نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و هەر ئۆنسەیەک بە دوو هەزار و ٢٣٢ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. لە هەرێمیش، هەر مسقاڵێک زێڕ بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نزیکەی پێنج هەزار دینار بەرز بووەتەوە.
کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. کەشناسی عێراقیش دەڵێت، "نمەباران دەست پیدەکات".
دادوەرانی دادگای نێودەوڵەتی رایانگەیاند، داوایان لە ئیسرائیل کردووە هاوکاری رێکخراوە نێودوڵەتییەکان بێت بۆ ئەوەی خۆراک و کەلوپەلە هاوکارییەکان بە پارێزراوی بگەنە دەست دانیشتوانی فەڵەستین.
بە پێی توێژینەوەیەک، گەرمبوونی گۆی زەوی کاریگەری لەسەر خێرایی سووڕانەوەی زەوی هەیە بە دەوری خۆیدا و دەبێتە هۆی ئەوەی کاتی دیاریکراوی جیهان بگۆڕێت. توێژینەوەکە دەشڵێت، "لە ئێستادا سەهۆڵبەدانەکانی جیهان پێنج هێندە خێراتر دەتوێنەوە بەراورد بە ٣٠ ساڵی رابردوو، بەهۆی گەرمبوونی زەویەوە".
تووشبوون بە سەرئێشە لە کاتی بەڕۆژووبووندا، یەکێکە لە کێشە باوەکانی مانگی رەمەزان، زۆربەی کات بەهۆی گۆڕانی کتوپڕی کاتی نانخواردن، کاتی خەوتن و کەمبوونەوەی رێژەی شەکرەوە توشی ژانەسەر دەبیت.
لە پارێزگای حەلەب لە سووریا ، لە هێرشێکی مووشەکیدا بەهۆی تەقینەوەی چەند کۆگایەکەوە ٣٦کەس گیانیان لە دەستدا.
کۆمپانیان بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە مانگی شووباتدا زیاتر لە ٩٩ ملیۆن و ٥٩٢ هەزار بەرمیلیان رەوانەی بازاڕەکانی جیهان کردووە.
لە هەفتەی رابردوودا نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستاشدا بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٨٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ ٣١ سەنت بەرزبووەتەوە.
دروستبوونی قەرەباڵغی لەنێو شەقامی شارە گەورەکانی عێراق بەگشتی و بەغدا بەتایبەتی، حکومەتی ناچارکردووە رێکاری نوێ بگرنەبەر، ئەوەش لە رێگەی بڕیاری دیاریکردنی کاتی دەوامی دامودەزگاکانی دەوڵەت.
سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هیوادارن هەفتەی داهاتوو خشتەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ بگاتە پەرلەمان. دەشڵێت،" لە بودجەی ئەمساڵدا پارەیەکی دیاریکراومان بۆ پارێزگاکان تەرخان کردووە ".
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەر لیستی مووچەی ئەو شوێنانەی بڵاوکردەوە کە لە لیستی مووچەی مانگی شوباتدا نەبوون.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆی نێوان دوو بارهەڵگری سووتەمەنی لە دوکان، بڕێک لە سووتەمەنی کەوتووەتە ناو زێی دوکانەوە. دەشڵێت،" بۆ دڵنیابوونەوە لە پاکبوونەوەی ئاوەکە دابەشکردنی ئاوی دوکان-سلێمانی راگیراوە".
کۆمپانیای گواستنەوەی نەوتی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی دوو کەشتی نوێیان بۆ دابینکراوە، گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق بە رێژەی ٦٥٪ زیادی کردووە.
یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هەفتەی داهاتوو تەواوکاری لیستی مووچەی مانگی دوو بڵاو دەکرێتەوە. دەشڵێت،" پارەی مووچەی مانگی سێش هاوشێوەی مانگەکانی پێشوو لە بەغداوە دابیندەکرێت بە شێوەی گوژمی پارە".
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند، لە ئەنجامی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل، ژمارەی گیانلەدەستدان لە کەرتی غەززە بۆ ٣٢ هەزار و ٥٥٢ کەس بەرز بووەتەوە. نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەڵێت، " بەهۆی رێگریکردن لە گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ غەززە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن".
وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، لە زووترین کاتدا لیستی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان و هەموو ئەو شوێنانەی ناویان لە لیستی مووچەی رۆژی ٢٨ـی ئەم مانگەدا نەهاتبوو، بڵاودەکەنەوە.
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لیستی مووچە پێش بڵاوکردنەوەی دەستکاری کراوە بەهۆی رازینەبوونی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر بە لیستەکە.
وەزارەتی فریاکەوتنی روسیا رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشە چەکدارییەکەی مۆسکۆ گیانیان لەدەستدا بەرزبووەوە بۆ زیاتر لە ١٤٠ کەس.
ئاستی شەکری خوێن لە مانگی رەمەزاندا دادەبەزێت بەهۆی نەخواردنی خواردن لە ماوەی بەڕۆژوو بوونەکەدا، هەر ئەمەش وایکردووە بەڕۆژووان پەنا بۆ خواردنی شیرینی زۆر ببەن دوای رۆژوو شکاندن.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی نەوەی نوێ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق سەردانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد و پێکەوە گفتوگۆیان لەبارەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کرد.
دواى زیاتر لە دوو هەفتە لە دەستبەسەرداگرتنى پارەکەى بەغدا لەلایەن حکومەتى کاربەڕێکەرەوە، وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لیستی مووچەی مانگی دووی بڵاو کردەوە، بەڵام لە لیستەکەدا ناوی چەندین وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی تێدا نییە.
دواى زیاتر لە دوو هەفتە لە دەستبەسەرداگرتنى پارەکەى بەغدا لەلایەن حکومەتى کاربەڕێکەرەوە، وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لیستی مووچەی مانگی دووی بڵاو کردەوە و رۆژی شەممە، ٣٠ـی ئەم مانگە مووچەی مانگی دوو دابەش دەکرێت. لیستەکەش، ناوی چەند وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەکی تێدا نییە.
پێشمەرگەیەک رایگەیاند، سەرباری ئەوەی دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و پێویستی بە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییە، بەڵام ناچاریان کردووە کە دەوام بکات و رێگەی پێ نادەن نەشتەرگەری ئەنجام بدات.
جێگری وەزیری نەوتی ئێران بۆ کاروباری غاز رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٧ـەوە، بە بەهای ١٥ ملیار دۆلار غازی سروشتییان هەناردەی عێراق کردووە.
بانکی ناوەندی رایگەیاند، لەلایەن بانکەکان و زیاتر لە دوو هەزار گەشتیارەوە داواکاری بۆ کڕینەوەی زیاتر لە ٢٥١ ملیۆن دۆلار بە نرخی فەرمی پێشکەش کراوە. لە ئێستاشدا لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٩٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
کۆمپانیاى نەوتى باکور رایگەیاند، تیمە ئەندازیاریی و هونەرییەکانیان سەرکەوتوو بوون لە نۆژەنکردنەوەى بۆری نەوتى کەرکوک – بەسڕە. دەشڵێت، "بەشێکى زۆر لە نەوتى کەرکوک و موسڵ و سەڵاحەدین لە رێگەى ئەو بۆرییانەوە رەوانەى بەندەری فاو دەکەین".
رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی رایگەیاند، لە ١٠ ساڵی رابردوودا زیاتر لە ٦٣ هەزار کۆچبەر لە رێگەی کۆچ گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێن بوون، دەشڵێت، "ساڵی ٢٠٢٣ کوشندەترین ساڵ بووە بۆ کۆچبەران".
دوای تێپەڕبوونی ٣٠ رۆژ بەسەر ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی لەنگەی هەولێر و چەند بەڵێنێکی حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ نۆژەنکردنەوەی بازاڕەکە، دوکاندارانی بازاڕی لەنگە لەسەر ئەرکی خۆیان سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەی بازاڕەکەن. دەشڵێن، "بەهۆی بێئومێد بوونیان لە بەڵێنەکانی حکومەتی کاربەڕێکەر، لەسەر ئەرکی خۆیان بازاڕەکە نۆژەن دەکەنەوە".
وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا پڕۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی سەرجەم مامەڵە ناوخۆییەکانی عێراق بە رێژەی ٩٠٪ تەواو بووە.
بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی سنوری هەڵەبجە بایکۆتی دەوامیان کرد و دەشڵێن، سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و روون نییە کۆمپانیای پاککەرەوە مووچەیان پێدەدات یان وەزارەتی تەندروستی.