کۆنگرەی ڕۆژنامەنوسی ڕانیک

PM:08:59:10/12/2021

624 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕانیک ڕایگەیاند یاریزانەکانی ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکەن و دی خیاش باشترین گۆڵچی جیهانە.

ڕالف ڕانیکی ئەڵمانی ڕاهێنەری یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی پێش یاریەکەیان بەرامبەر نۆرویچ سیتی ڕایگەیاند لە یاریەکەی چامپیۆنس لیگ بە پێکهاتەیەکی جیاوازەوە یاریمانکرد بۆ ئەوەی یاریزانەکانی تر پشوو وەربگرن و هەلێک بدەینە یاریزانە لاوەکان.

وتیشی: نۆرویچ سیتی بەشێوازی جیاواز یاریدەکەن و یاریەکی ڕکابەری دەبێت بەڵام ئێمە دەمانەوێت تیپکەمان بنیات بنێینەوە و هیوادارین لەم یاریەشدا سەرکەوتن بەدەستبهێنین.

ڕانیک ئاماژەی بەوەشکرد خاوەنی پێنج گۆڵچی ئاست بەرزن بەڵام پێوستە دووانیان بەشێوازی خواستن یانەکە بەجێبهێڵێت و دی خیاش باشترین گۆڵچی جیهانە.

لەکۆتایشدا وتی: ژمارەیەکی زۆر یاریزانمان هەیە لە یانەکەوە ئێستا کاتی بیر کردنەوە نیە لە وەرزی گواستنەوەی یاریزانان و کاتێکی ۆرم دەوێت تا بەتەواوی یاریزانەکان بناسم.