PM:02:13:17/03/2026
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاریس سان جێرمان بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری
کڤاراتیسخیلیا نابێت و ئارسناڵیان لە کڕینی بێهیواکرد.
بەرپرسانی یانەی پاریس دەیانەوێت پاریزگاری لەو
یاریزانانەیان بکەن کە بۆماوەیەکی زۆر دەتوانن خزمەتی تیپەکەیان بکەن.
فابریزیۆ رۆمانۆ ئاماژەی بەوەکردووە کە هەرچەندە ئارسناڵ
لە نزیکەوە چاودێری تواناکانی کڤیچیا کڤاراتیسخیلیا دەکات و ئامادەن ئۆفەری فەرمی
بۆ گواستنەوەی پێشکەش بکەن، بەڵام پاریس سان جێرمان بڕیاریانداوە بەهیچ نرخێک بیر
لە فرۆشتنی ئەو یاریزانەیان نەکەنەوە.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە مانەوەی کڤارا
لەسەرداوای لویس ئینریکی راهێنەرە، چونکە بەیەکێک لە یاریزانە کاریگەرەکانی
تیپەکەی دادەنێت.
ئەستێڕە جۆرجییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە
بەشداری 35 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 11 گۆڵ و حەوت ئەسیست تۆماربکات.