یانەیەکی ئەمریکی کۆتینیۆی دەوێت

PM:04:08:21/02/2026

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆتینیۆ رۆیشتنی لە ڤاسکۆ دی گاما راگەیاند و یانەیەکی ئەمریکیش دەیەوێت بیگوازێتەوە.

فیلیپی کۆتینیۆی ئەستێرەی بەرازیلی بە فەرمی رۆیشتنی لە یانەی ڤاسکۆ دی گاما راگەیاند دوای ئەوەی نەگەیشتە رێککەوتن لەگەڵ یانەکەی بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، لە ئێستادا یانەی لۆس ئەنجلس گالاسکی ئەمریکی چاودێری کۆتینیۆ دەکات و بەنیازن گفتوگۆ لەگەڵ ئەو یاریزانە دەستپێبکەن.

ئەو رۆژنامەیە ئاماژەی بەوەداوە، ئامانجی یانە ئەمریکیەکە ئەوەی گرێبەستێکی دوو ساڵی لەگەڵ ئەستێرە بەرازیلیەکە ئیمزابکەن تا هێڵی ناوەڕاستی یانەکەیانی پێ بەهێزتر بکەن.

رونیشیکردووەتەوە، یاریزانە بەرازیلیەکە لاری نابێت و ئامادەیە ئیمزا لەسەر گرێبەستەکە بکات بەهۆی ئەوەی حەز بە یارییکردن لە خولی ئەمریکا دەکات و دەیەوێت لەو رێگەیەوە ئاستی بەرزبکاتەوە.

خ . ک