ئینتەر میامی هەوڵی گواستنەوەی کاسیمیرۆ دەدات

PM:03:45:22/02/2026

96 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کاسیمیرۆ گەشتی ئەمریکای کردووە و یانەی ئینتەر میامیش گفتوگۆیان لەگەڵدا ئەنجامداوە.

کاسیمیرۆی ئەستێرەی بەرازیلی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی جێدەهێڵێت دوای ئەوەی گرێبەستەکەی کۆتاییدێت و نەگەیشتە رێککەوتن بۆ نوێکردنەوەی.

رۆژنامەی زە سەنی بەڕیتانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی لەپێناو بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەیان هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرە بەرازیلیەکە دەدەن.

زە سەن ئاماژەی بەوەداوە، لە ماوەی رابردوودا کاسیمیرۆ کاتێک لە پشوودا بووە لەگەڵ خێزانەکەی سەردانی شاری میامی کردووە و لەو کاتەشدا گفتوگۆی لەگەڵ یانەی ئینتەر میامی کردووە کە لیۆنێل مێسی یاریی تیادا دەکات.

رونیکردووەتەوە، ئەگەر ئەو گرێبەستە روبدات ئەوا کاسیمیرۆ پشت لە هاوڕێی پێشووی کە کریستیانۆ رۆناڵدۆیە دەکات و یارییکردن لە کۆتا ساڵەکانیدا لەگەڵ لیۆنێل مێسی هەڵدەبژێرێت.

دەشڵێت، چەند ئۆفەرێکیتر لەبەردەم یاریزانە بەرازیلیەکەدایە کە ئەوانیش لە یانەکانی نەسری سعودی و پۆرتۆی پۆرتوگالی و ساوپاولۆی بەرازیلیەوە پێشکەشی کراون بەڵام بەڕێژەیەکی زۆر تەنها بە ئۆفەری ئینتەر میامی رازیبوە.

خ . ک