پلانی ریاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەی ئینزۆ فێرناندێز چییە؟

PM:03:22:22/02/2026

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی ریاڵ مەدرید پێداگرن لەسەر گواستنەوەی ئینزۆ و ئامادەن 60 ملیۆن یۆرۆ و ئەستێرەیەک بە چێڵسی بدەن.

پێگەی تۆپسکیل سپۆرت لە هەواڵێکی نوێیدا دوپاتیکردەوە کە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی تا ئەم ساتەش وازی لە بیرۆکەی گواستنەوەی ئینزۆ فێرناندێزی یاریزانی یانەی چێڵسی نەهێناوە.

ئەو پێگەیە ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی یانەی شاهانە لە چەند هەفتەی رابردوودا گفتوگۆیان لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە کردووە تا هەڵوێستی بزانن لەسەر پەیوەندی کردنی بە یانەکەیانەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، کارگێڕی ریاڵ مەدرید ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە لەپێناو ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ ئینزۆ فێرناندێز بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ و ئیدواردۆ کاماڤینگا بە یانە لەندەنیەکە بدەن.

دەشڵێت، ئەگەر یانە ئیسپانیەکە سەرکەوتوو نەبوو لە گواستنەوەی یاریزانە ئەرجەنتینیەکە ئەوا دوو بژاردەی تری دیاریکردووە تا یەکێکیان بگوازێتەوە ئەوانیش ڤیتینیای پاریس سان جێرمان و سۆبۆسلای لیڤەرپوڵن.

ئینزۆ فێرناندێز لەم وەرزەدا بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوتووە و لە 40 یاریی بۆ یانەکەی 11 گۆڵی تۆمارکردووە و چوار ئەسیستی هەیە، بەو هۆیەش بووەتە ئامانجی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا.

خ . ک