هاری کەین دەچێتە بەرشەلۆنە یان لە بایرن میونشن دەمێنێتەوە؟

PM:02:48:22/02/2026

80 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هاری کەین دوپاتیکردەوە لە بایرن میونشن هەست بە دڵخۆشی دەکات و هیچ شتێک لەسەر داهاتووی نازانێت.

لە ماوەی رابردوودا، رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە کە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی هەوڵی گواستنەوەی هاری کەینی هێرشبەری ئینگلیزی دەدات تا بیکاتە شوێنگرەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی.

لە نوێترین پێشهاتدا، هاری کەین لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی بێڵد دوپاتیکردەوە کە لە بایرن میونشن هەست بە دڵخۆشی دەکات و بە هیچ شێوەیەک بیری لە رۆیشتن نەکردووەتەوە.

کەین دوپاتیکردەوە ئامانجی ئەوەیە زۆرترین نازناو لەگەڵ یانە ئەڵمانیەکە بەدەستبهێنێت و دەتوانێت ئەو کارەش بکات بەهۆی ئەوەی یانەیەکی بەهێزیان هەیە و سەرجەم یاریزانەکان لە لوتکەی ئاستدان.

لە وەڵامی ئەگەری چوونی بۆ بەرشەلۆنە و هەواڵی رۆژنامەکان، هاری کەین دوپاتیکردەوە کە تا ئەم ساتە هیچ شتێک لەسەر داهاتووی نازانێت و تەنانەت باوک و براکەشی هیچیان لەگەڵدا باس نەکردووە لەسەر ئەو بابەتە.

ئەم لێدوانانەی هێرشبەرە ئینگلیزیەکە دوای ئەوە دێت کە لە چەند رۆژی رابردوودا باس لەوە کرابوو بەرپرسانی بەرشەلۆنە لەگەڵ کەسە نزیکەکانی ئەو یاریزانە گەیشتوونەتە رێککەوتن تا وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.

خ . ک