ئاربیلوا رەخنە لە بریارەکانی ناوبژیوان دەگرێت

AM:09:29:22/02/2026

320 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئاربیلوا دوپاتیکردەوە بڕیارەکانی ناوبژیوان کاریگەری لەسەر ئەنجامی یارییەکە هەبوو بەڵام کاتی خەمخواردنیان نییە و خۆیان بۆ یاریی داهاتوو ئامادە دەکەن.

دوای شکستیان بەرامبەر ئۆساسۆنا، ئەلڤارۆ ئاربیلوای راهێنەری ریاڵ مەدرید وتی: ئەمە یارییەکی باش نەبوو بۆ ئێمە، دەتوانین زۆر لەوە زیاتر بکەین و زۆر باشتر یاری بکەین.

ئاربیلوا وتیشی: خێراییمان کەم بوو، کاتێک بەرامبەر بەرگرییەکی چڕ یاری دەکەیت، دەبێت تۆپەکە زۆر بە خێرایی بجوڵێنیت، هەروەها ئێمە زۆر جەختمان لەسەر باڵی چەپ کردبووەوە، دەبێت لە باڵەکانی دیکەشەوە هێرش ببەین، ئەگەر نا بەرگریکردن لێمان ئاسان دەبێ.

سەرەڕای شکستەکە، دەڵێت: ئەو شتەی نابێت دروست ببێت، گومانە،من باوەڕم بە تیپەکەم و یاریزانەکانم هەیە، تیپە گەورەکان هێزی خۆیان لە کاتە سەختەکاندا نیشان دەدەن، هەندێک بڕیاری ناوبژیوانیش کاریگەری لەسەر یارییەکە هەبوو.

ئاماژەی بەوە کرد، کاتی خەمخواردنیان نییە چونکە چوار ڕۆژی دیکە لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بێنفیکا یاری دەکەن و ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە، بۆیە دەبێت بە خێرایی ئەم شکستە تێپەڕێنن.