PM:04:52:22/02/2026
164 جار خوێندراوەتەوە
+
-
خولی ئینگلتەرا بەهێزترینی پێنج ساڵی رابردوو بووە لە جیهاندا و خولی ئیسپانیاش لە پلەی چوارەمدا بووە.
پێگەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئامار و مێژووی تۆپی پێ ریزبەندی بەهێزترین خولەکانی پێنج ساڵی رابردووی لە جیهاندا بڵاوکردەوە بە پێی کیبڕکێی بەهێزی ناو خولەکان بووە.
خولی ئینگلتەرا بە کۆکردنەوەی هەشت هەزار و 807 خاڵ لە پێشەنگی بەهێزترین خولەکاندایە، خولی بەرازیل پلەی دووەمی ریزبەندییەکەی گرتووە بەشێوەیەک کە حەوت هەزار و 735 خاڵی هەیە.
خولی ئیتاڵیا حەوت هەزار و 510 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی سێیەمی ریزبەندییەکەدا دەبینرێت، لە پلەی چوارەمی بەهێزترین خولەکانی پێنج ساڵی رابردوودا خولی ئیسپانیا دەبینرێت بە حەوت هەزار و 400 خاڵ.
خولەکانی ئەڵمانیا و فەرەنسا و پۆرتوگال و هۆڵەندا لە پلەکانی پێنجەم و شەشەم و حەوتەم و هەشتەمدا دەبینرێن، خولی ئەرجەنتین بە چوار هەزار و 808 خاڵ لە پلەی نۆیەمی بەهێزترین خولەکانی پێنج ساڵی رابردوودایە
خ . ک