PM:04:09:22/02/2026
104 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید پێکانی سیبایۆسی راگەیاند و ئەو یاریزانە نزیکەی حەوت هەفتە دووردەکەوێتەوە.
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بە فەرمی لە پێگەی خۆیان بڵاویانکردەوە کە دانی سیبایۆسی ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەکەیان تووشی پێکانبووە لە یارییەکەیان بەرامبەر ئۆساسۆنا.
یانەی شاهانە ئاشکرایکردووە کە پێکانەکەی سیبایۆس لە ماسولکەکانی قاچی راستیدایە، ئەوەش دوای پشکنینەکان ئاشکرا بووە و بەردەوامیش چاودێری چاکبونەوەی دەکرێت.
هەرچەندە یانە ئیسپانیەکە باسی لە کاتی دوورکەوتنەوەی یاریزانەکەی نەکردووە بەڵام رۆژنامەی مارکا ئاشكرایکرد کە سیبایۆس نزیکەی حەوت هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەو یاریزانە بەشداری لە نۆ یاریی ریاڵ مەدرید ناکات لەم وەرزەدا و بە ئەگەری زۆریشەوە لە ناوەڕاستی مانگی چواری داهاتوو لەو پێکانە چاکدەبێتەوە.
خ . ک