AM:01:11:17/02/2026
436 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیسپانیا جیرۆنا بە دووگۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە بەرشەلۆنە هێنا و سێ خاڵی گرنگی لێ وەرگرت.
لە یارییەکانی هەفتەی 24ی خولی ئیسپانیا، جیرۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری بەرشەلۆنەی کرد.
لە تایمی یەکەم، هەردوو یانە نزیک بوون لە گۆڵ تۆمارکردن و لە کۆتایی تایمەکەش لامین یاماڵ لێدانێکی سزای فەوتاند، ئەمەش وایکرد هیچیان لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵ سەرکەوتوو بن.
لە تایمی دووەم، کوڕانی میوان لە خولەکی 59 گۆڵی یەکەمیان لە رێگای کوبارسییەوە تۆمارکرد، بەڵام دڵخۆشیان زۆری نەخایاند و لە خولەکی 61 لیمار ئەنجامەکەی بۆ جیرۆنا یەکسانکردەوە، لە کۆتاییەکانی تایمەکەش بێڵتران کوڕانی فلیکی شۆک کرد و خاوەن یاریگای کرد بە خاوەنی گۆڵی دووەم.
سەرەنجامیش یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بەبردنەوەی جیرۆنا کوتایی پێهات، لە ئێستاشدا بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 58 خاڵ بە فەرمی لە پلەی دووەم جێگیربووە، لە پاش ریاڵی پێشەنگ بە 60 خاڵ.