باسکەی ئەوروپا.. بەرشەلۆنە بەجیاوازی 18 خاڵ لە بەلگرادی بردەوە

PM:12:58:10/01/2026

72 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە باسکەی ئەوروپا بەرشەلۆنە بەجیاوازی 18 خاڵ لە بەلگرادی بردەوە و بایرن میونشن بە ئۆلمپیاکۆس دۆڕا.

لە یارییەکانی خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی بەلگرادی سڕبی کرد.

لە تایمی یەکەمدا یاریزانانی بەلگراد باشتر بینران و بە ئەنجامی 20 بە 13 خاڵ پێشكەوتن.

دواتر لە سێ تایمەکەی تردا، یاریزانانی بەرشەلۆنە ئاستێکی سەرنجڕاکێشیان پێشکەشکرد و سەرەنجام توانیان یارییەکە بە جیاوازی 18 خاڵ و بە ئەنجامی 88 بە 70 خاڵ لە سوودی خۆیان کۆتایی پێبهێنن.

لە یارییەکانی تریشدا، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی رووبەڕووی ئۆلمپیاکۆسی یۆنانی بووەوە و بە ئەنجامی 80 بە 95 خاڵ یارییەکەی پێدۆڕاند، ئۆلمپیا میلانۆ بردنەوەی بەسەر ئەنادۆلۆ بەدەستهێنا.

بەو ئەنجامانە، بەرشەلۆنە چووە پلەی سێیەمی ریزبەندی و جیاوازیەکەی لەگەڵ یانەکانی پلەی یەکەم و دووەم کەمکردەوە، ئۆلمپیاکۆس لە پلەی هەشتەمدا دەبینرێت و بایرن میونشن لە پلەی 15دایە.

خ . ک