AM:12:47:05/01/2026
116 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا ئینتەر میلان بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە بۆلۆنیا هێنا و چووە پێشەنگ.
لە یارییەکانی هەفتەی 17ی خولی ئیتاڵیا، ئینتەر میلان میوانداری بۆلۆنیای کرد.
لە تایمی یەکەم، کوڕانی ئینتەر بەتەواوی کۆنترۆڵی یاریگایان کرد و توانیشیان پاش چەند هێرشێک لە خولەکی 39 گۆڵی یەکەم لە رێگای زیلێنسکییەوە تۆماربکەن و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، هەر لەگەڵ دەستپێک ئینتەر توانی گۆڵی دووەم لە رێگای لاوتارۆ مارتینێزەوە تۆماربکەن لە خولەکی 48، پاش ئەوەش دووبارە باشتر بوون و توانیشیان لە خولەکی 74 لەڕێی تورامەوە گۆڵی سێیەم تۆماربکەن.
هەرچەندە دواتر لە خولەکی 83 کاسترۆ گۆڵێکی بۆ بۆلۆنیا تۆمارکرد بەڵام لە کۆتایدا یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بەبردنەوەی ئینتەر کۆتایی پێهات.
بەم ئەنجامەش ئینتەر میلان خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 39 خاڵ لە پلەی یەکەم، بۆلۆنیا 26 خاڵی هەیە لە پلەی حەوتەم.