لاوتارۆ دەیەوێت پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بکات

PM:03:20:12/12/2025

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لاوتارۆ دەیەوێت پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بکات و ئەو یانەیەش بەنیازن بیکەنە شوێنگرەوەی لیڤاندۆڤسکی.

پێگەی ئێل ناسیۆنال بڵاویکردووەتەوە، لاوتارۆ مارتینێزی ئەستێرەی ئەرجەنتینی داهاتووی خۆی بە نادیاری هێشتووەتەوە لەگەڵ ئینتەر میلان و لەو یانەیە هەست بە دڵخۆشی ناکات.

ئەو پێگەیە ئاشکرایکردووە، هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە ئامانجی ئەوەیە لە هاوینی ساڵی داهاتوودا پەیوەندی بە بەرشەلۆنەی ئیسپانیەوە بکات و لەرێگەی بەڕێوەبەری کارەکانیەوە خۆی پێشکەشی ئەو یانەیە کردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەرپرسانی یانە کەتەلۆنیەکە لارییان نییە لە ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ مارتینێز تا بیکەنە شوێنگرەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی کە ئەگەری زۆرە لە یانەکەیان بڕوات.

رونیشیکردووەتەوە، کێشەکە ئەوەیە یانەی ئینتەر میلان بە ئاسانی رێگا بە رۆیشتنی لاوتارۆ نادەن و تەنها بەرامبەر بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ دەیفرۆشن کە ئەو بڕە پارەیەش لەلایەن یانە کەتەلۆنیەکەوە ناتوانرێت دابین بکرێت بەهۆی کێشەی داراییەوە.

ئەو یاریزانە لە 2019ەوە یاریی بۆ ئینتەر میلان دەکات و لە 354 یارییدا تا ئێستا 164 گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکردووە و 52 ئەسیستی هەیە، حەوت نازناویشی لەگەڵدا بەدەستهێناوە.

خ . ک