PM:09:56:11/01/2026
44 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی یەکێتی
ئینگلتەرا مان یونایتد بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە برایتۆن دۆڕا و ماڵئاوایی
کرد.
لە یارییەکانی قۆناغی
سێیەمی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، مانچستەر یونایتد میوانداری برایتۆنی کرد.
لە تایمی یەکەم، لە
خولەکی 12 برایتۆن توانی بە گۆڵێکی گروودا پێشبکەوێت و سەرەڕای هەوڵە زۆرەکانی
یانەی خاوەن یاریگا ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، دووبارە
کوڕانی برایتۆن گورزی خۆیان وەشاند و لە خولەکی 64 لە رێگەی وێڵباکەوە گۆڵی
دووەمیان تۆمارکرد، پاش ئەوەش هەوڵەکانی مان یو دەستپێکرد و هەرچەندە لە خولەکی 85
شێشکۆ گۆڵێکی بۆ تۆمارکردن بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە.
سەرەنجام یارییەکە بە دوو
گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بەبردنەوەی برایتۆن کۆتایی پێهات و گەیشتە قۆناغی چوارەم،
مان یونایتدیش ماڵئاوایی کرد.