PM:10:58:11/01/2026
88 جار خوێندراوەتەوە
+
-
برۆنۆ بڕیاریداوە ریزەکانی مان یونایتد
بەجێبهێڵێت و لە باروودۆخی یانەکە نائومێد بووە.
بەگوێرەی دوایین راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان،
بڕۆنۆ فێرناندێزی کاپتنی یانەی مانچستەر یونایتد بڕیاریداوە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا
ماڵئاوایی لە یانەکە بکات و لاپەڕەیەکی نوێ لە کاروانی وەرزشیدا هەڵبداتەوە.
برۆنۆ
پێی وایە دوورخستنەوەی روبن ئەمۆریمی راهێنەر، بەشێکی دیکەیە لەو پاشاگەردانییەی
کە روویکردووەتە یانەکە لەو کاتەوەی سێر جیم ڕاتکلیف بووەتە خاوەنی بەشێکی یانەکە
و سەرپەرشتی کاروباری تۆپی پێ دەکات.
رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی لە زاری سەرچاوەیەکی
ناو یانەکە بڵاویکردووەتەوە، یاریزانانی تیپەکە هەست بە بێزارییەکی زۆر دەکەن لەو
دۆخە و لۆمەی بڕۆنۆ ناکەن، چونکە ئەو هەمیشە سەدا سەدیی تواناکانی بەخشیوە، بەڵام
ئێستا بەهۆی شێوازی نوێی بەڕێوەبردنی یانەکە نائومێد بووە.
ئەستێرە 31 ساڵانەکە لە هاوینی ڕابردوودا گرنگییەکی زۆری لەلایەن یانەی
هیلالی سعوودییەوە پێدرابوو، بەڵام لەسەر داوای ئەمۆریم ئەو گرێبەستە گەورەیەی رەتکردەوە،
ئێستاش بەهۆی تێکچوونی دۆخی ناوخۆیی شەیتانە سوورەکان، پێشبینی دەکرێت لە مێرکاتۆی
داهاتوودا جارێکی دیکە ئەو بژاردەیە بێتەوە پێشەوە.