PM:05:28:10/01/2026
292 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سبەینێ لە جامی
سوپەری ئیسپانیا کلاسیکۆ بەڕێوەدەچێت و براوەی نازناوەکە یەکلادەبێتەوە.
بڕیارە سبەینێ لە
کاتژمیر 10، هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری
ئیسپانیا رووبەڕووی یەکببنەوە.
یارییەکە لە شاری جددە
لە وڵاتی سعودیە بەڕێوەدەچێت و براوەیان دەبێتە خاوەنی نازناوەکە لە کاتێکدا
بەرشەلۆنە لە رابردوودا 15 جار نازناوەکەی بەدەستهێناوە، ریاڵ مەدریدیش خاوەنی 13 نازناوە.
بەرشەلۆنە لە
قۆناغی پێش کۆتاییدا بردنەوەی بەسەر ئەتلەتیکۆ مەدرید بەدەستهێنا بە ئەنجامی پێنج
گۆڵی بێبەرامبەر، ریاڵ مەدریدیش بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوەی بەسەر
ئەت؛ەتیکۆ مەدرید بەدەستهێنا.
ساڵی رابردووش
هەمان دوو یانە گەیشتنە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە و یانەی بەرشەلۆنە بە ئەنجامی
پێنج گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردنەوەی بردنەوەی بەدەستهێنا و بووە پاڵەوان.
بۆ ئەم یارییە
یانەی ریاڵ مەدرید هەواڵی دڵخۆشکەری پێگەیشت بە شێوەیەک کە کیلیان مباپێ لە پێکان
چاکبووەتەوە و دەتوانێت بەشداری بکات.
خ . ک