سبەینێ چەندین یاریی گرنگ ئەنجامدەدرێن

PM:03:30:02/01/2026

160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سبەینێ لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە رووبەڕووی ئیسپانیۆل دەبێتەوە و لە پریمەر لیگ ئارسناڵ دەبێتە میوانی بۆرنمۆس.

یارییەکانی خولە ناوخۆییەکان بەردەوامییان هەیە و سبەینێ لە هەفتەی 19ی خولی ئیسپانیا و لە کاتژمێر 11، یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی و لە دێربی کەتەلۆنیا دەبێتە میوانی یانەی ئیسپانیۆل.

بەرشەلۆنە کە بە کۆکردنەوەی 46 خاڵ و بە جیاوازی چوار خاڵ لەگەڵ ریاڵ مەدرید لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیدایە، دەیەوێت بە بردنەوەی ئەم یارییە پێگەی خۆی بەهێزتر بکات.

لە بەرامبەردا، یانەی ئیسپانیۆل کە وەرزێکی نایاب بەڕێدەکات و لە ئێستادا لە پلەی پێنجەمی ریزبەندیدایە، دەیەوێت یاریی دێربی لە بەرشەلۆنە بباتەوە و بچێتە پلەی چوارەم.

هەر سبەینێ بەڵام لە خولی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی نۆتینگهام دەبێتەوە.

ئارسناڵ لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولی ئینگلتەرادایە و ئامانجی بردنەوەی ئەم یارییە و بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکەیە لەپێناو ئەوەی زیاتر دووربکەوێتەوە لە مانچستەر سیتی دووەم.

لە یارییەکانی تریشدا، هەدوو یانەی وێستهام یونایتد و ولڤەرهامپتۆن رووبەڕووی یەکدەبنەوە، لە خولی فەرەنساش یانەی مۆناکۆ لە یاریی لوتکەدا میوانداری ئۆڵمپیک لیۆن دەکات.

خ . ک