بەرشەلۆنە گرێبەستی لاوێکی میسڕی یەکلایکردووەتەوە

AM:10:54:02/01/2026

200 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە گرێبەستی حەمزە عەبدولکەریمی یەکلایکردووەتەوە و یاریزانەکە دەبێتە یەکەم میسڕی لە مێژووی یانەکە.

یانەی بەرشەلۆنە لە یەکەم رۆژی ساڵی 2026دا دیارییەکی ناوازەی پێشکەش بە هاندەرانی کرد و بە فەرمی لەگەڵ گەوهەرە 18 ساڵانەکەی یانەی ئەهلی میسری گەیشتە رێککەوتنی کۆتایی، بەمەش یەکەم گواستنەوەی زستانەی بلۆگرانا بە فەرمی یەکلایی بووەوە.

حەمزە عەبدولکەریم، کە تازە بووە بە 18 ساڵ، دەبێتە یەکەم یاریزانی میسری لە مێژووی یانە کەتەلۆنییەکەدا، بەپێی هەواڵی میدیا باوەڕپێکراوەکانی میسر، ئەم هێرشبەرە بەتوانایە بە شێوازی خواستن تا کۆتایی وەرز پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە دەکات، یانە کەتەلۆنییەکەش مافی کڕینەوەی هەمیشەیی هەیە بە بڕی یەک ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ، جگە لەوەی سەدا 15 مافی فرۆشتنەوەی لە داهاتوودا بۆ یانەی ئەهلی دەبێت.

رۆژنامەی مۆندۆ باسی لەوەکردووە، یانە میسرییەکە لەژێر فشاری خودی یاریزانەکە رازی بووە، بڕیاریشە حەمزە رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی پێنجی کانوونی دووەم بگاتە بەرشەلۆنە بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکەی.