ریاڵ مەدرید دەستبەرداری ئەستێرەیەکی نابێت

PM:09:58:01/01/2026

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری براهیم دیاز نابن و گرێبەستەکەشی بەم نزیکانە نوێ دەکەنەوە.

پاش ئەوەی لە ماوەکانی رابردوودا مشتومڕ لەسەر داهاتووی براهیم دیاز بڵاوبوویەوە لە ئێستادا رۆژنامەی مارکا نوێترین پێشهاتی سەبارەت بە داهاتووی ئەو هێرشبەرە ئاشکراکردووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە بەرپرسانی ریاڵ مەدرید بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری دیاز نابن و سەرجەم ئەو ئۆفەرانەی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە پێشکەشیان کراوە رەتی دەکەنەوە.

لەلایەکیترەوەگرێبەستی براهیم دیاز لەگەڵ ریاڵ مەدرید تەنها ساڵێکی ماوە هەربۆیە بەرپرسانی مێرێنگی ئامادەکارییان کردووە بۆئەوەی بەزووترین کات بەفەرمی ماوەکەی درێژ بکەنەوە.

لەلایەکیترەوە دیاز لە ریاڵ مەدرید دڵخۆشە و ئامانجێتی بۆ چەند ساڵێکتر لەم تیپە بەردەوامبێت، هەربۆیە رێککارەکانی نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی کاتێکی زۆری ناوێت.

ئەستێرە مەغریبییەکە لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە بەشداری 139 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 23 گۆڵ و 21 ئەسیست تۆماربکات.