PM:11:21:11/12/2025
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی عەرەب
هەڵبژاردەی سعودیە بە زەحمەت لە فەلەستینی بردەوە و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.
لە جامی عەرەب و لە
یارییەکی بەهێزدا، هەردوو هەڵبژاردەی سعودیە و فەلەستین بەرامبەر یەکتر یارییان
کرد.
تایمی یەکەم، لە
سەرەتاوە سعودیە بە هێرشبردن دەستیپێکرد، بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئاکام بوون، نیوەی
یەکەمیش بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، دوای
تێپەڕینی 13 خولەک فیراس بریکان بە لێدانی سزا گۆڵی پێشکەوتنی بە سعودیە بەخشی، بەڵام
فەلەستین بێ وەڵام نەبوو، دوای شەش خولەک عودەی دەباغ گۆڵی یەکسانبوونی لە تۆڕی
گۆڵەکەی عەگێدی تۆمارکرد.
لە کۆتاییەکانی ئەو
تایمەدا ناوبژیوان لێدانی سزای بۆ سعودیە هەژمارکرد، بەڵام دوای گەرانەوە بۆ ڤار
رەتکرایەوە، دواتر کاتیی ئاسایی یارییەکە بە یەکسانبوون کۆتاییهات و ناوبژیوان
پەنای بۆ دوو تایمی زیادکراو برد.
لە تایمی زیادکراوی
یەکەم، ئەنجامەکە هیچ گۆرانکارییەکی بەخۆیەوە نەبینی، بەڵام لە تایمی زیادکراوی
دووەمدا کانۆ بووە فریادرەس و پێش گەیشتن بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان گۆڵی پێشکەوتنی
سعودیەی بە لێدانی سەر نوسییەوە.
سەرەنجام یارییەکە بە
دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی سعودییە کۆتاییهات و گەیشتن بە قۆناغی پێش
کۆتایی، لەو قۆناغەشدا رووبەرووی براوەی نێوان عێراق و ئوردن دەبنەوە.