شتوتگارت گارسیای دەوێت

PM:11:17:11/12/2025

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەی شتوتگارت دەیەوێت گۆنزالۆ گارسیا بگوازێتەوە و دەستی بە دانوستانەکان کردووە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سکای سپۆرت، گۆنزالۆ گارسیا، هێرشبەری ئیسپانی و یانەی ریاڵ مەدرید بە بەردەوامی ئامانجی زۆرێک لە یانەکانی ئەوروپایە، لەنێویاندا ئەوانەی لە خولەکانی ئینگلتەرا و ئەڵمانیدان.

ماڵپەڕی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، گۆنزالۆ گارسیا بە کاندیدێکی دیار دادەنرێت بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردنی یانەی شتوتگارتی ئەڵمانی لە گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا.

بەگوێرەی تۆڕەکە، گارسیا هەموو ئەو مەرجانە تێدایە کە یانەکە بۆ هەڵبژاردنی هێرشبەرێکی نوێ بەدوایدا دەگەڕێت، ئەمەش وایکردووە بیر لە گواستنەوەی بکەنەوە.

کارگێری یانەی شتوتگارت دەستیان بە دانوستانە سەرەتاییەکان کردووە لەگەڵ ئەو یاریزانە، بەڵام درک بەوە دەکەن کە گرێبەستەکە زۆر قورس دەبێت، بۆیە لە ئێستاوە بەدوای بژاردەی تردا دەگەڕێن لە ئەگەری شکستهێنانیگرێبەستەکە.

لەدوای سەرکەوتنی بۆ تیپی یەکەم، گۆنزالۆ گارسیای تەمەن 21 ساڵ، 26 یاری لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید ئەنجامداوە و پێنج گۆڵی تۆمارکردووە و سێ گۆڵیشی دروستکردووە.