PM:09:11:11/12/2025
4732 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سەڵاح لە گواستنەوەی
زستانە لیڤەرپوول جێدەهێڵێت و چەندین بژاردەی دیاریش لەبەردەمیدا هەیە.
بە گوێرەی راپۆرتە
رۆژنامەوانییەکان، دوای هەشت ساڵ لە پەیوەندیکردن بە لیڤەرپوولەوە، پەیوەندی
محەمەد سەڵاحی میسری و رێدز بە تەواوی تێکچووە و پێشبینی دەکرێت هێرشبەرەکە لە
گواستنەوەی زستانە یانەکەی جێبهێڵێت.
سەرچاوەکان باسیان لەوەکردووە،
چەندین بژاردە لەبەردەم سەڵاح هەیە بۆ درێژەدان بە کاروانی وەرزشی، دیارترینیان
خولی سعودیە، بە تایبەت یانەی هیلال لە ژێر سەرپەرشتی سیمیۆنی ئینزاگی.
باس لەوەشدەکرێت،
یانەکانی خولی ئەمریکا گرنگی تەواو بەو ئەستێرە میسرییە دەدەن، بە تایبەت یانەی
سان دیۆگۆ، بەڵام تا ئێستا ئۆفەرەکانی خولی ئەمریکا سەرنجراکێش نین.
ئەوەش خراوەتە روو،
یانەکانی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە ئارەزووی سەڵاح دەکەن، بەڵام بەهۆی لایەنی
تەکتیکی گواستنەوەی ئەو یاریزانە لە ئێستادا ئەستەمە، بەڵام دەکرێت لە داهاتوودا
بارودۆخ بگۆڕدرێت.
لە خولی فەرەنساش پاریس
سان جێرمان وازی لە گواستنەوەی ئەستێرەی قەبارە گەورە هێناوە و لە ئیتاڵیاش هیچ
یانەیەک نییە توانای دابینکردنی موچەکەی هەبێت، بەڵام گواستنەوەی سەڵاح بۆ یەکێک لە
یانەکانی پریمەر لیگ رەنگە یەکێکبێت لە باشترین بژاردەکان.