PM:07:08:11/12/2025
168 جار خوێندراوەتەوە
+
-
داهاتی مباپێ لەم ساڵدا زیاترە لە 250 ملیۆن دۆلار و لە ساڵی 2025 یەکێکبووە لەو یاریزانانەی زۆرترین پارەی بەدەست هێناوە.
پاش ئەوەی کیلیان مباپێ پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە کردووە ئەم هێرشبەرە لەڕووی بازرگانیوە گەشەی باشی کردووە و داهاتی ساڵانەی زۆر زیاتربووە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فۆربێس کیلیان تەنها لە ساڵی 2025دا زیاتر لە 250 ملیۆن دۆلاری بەدەست هێناوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەم ژمارەیە ڕەنگدانەوەی داهاتیگرێبەستە پڕ قازانجەکەیەتی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید لەهەمان کاتدا واژۆکردنی رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکانی وەک نایک و هوبلۆت و ئۆکلی.
لەلایەکیترەوە مووچەی ساڵانەی ئەستێرە فەرەنسییەکە لەگەڵ یانەکەی زیاترەلە 33 ملیۆن دۆلار.
واچاوەڕوان دەکرێت داهاتی ساڵانەی کیلیان مباپێ تاوەکوو پێنج ساڵیتر بەردەوام ڕوولە بەرزبوونەوە بکات، چونکە یاریزانەکە لەدەستپێکی یارییکردنیدا لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید و لەساتی زیاتر دروشانەوەی لەناو یاریگا داهاتەکانیشی زیاتر دەبێت.