AM:09:47:18/08/2025
508 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نەیمار دوپاتیکردەوە
هەست بە زەلیلی کردووە و شکستە قورسەکەیان شەرمەزارییەکی گەورەیە.
پاش شکستە قورسەکەیان
بەرامبەر بە ڤاسکۆ دا گاما کە بە شەش گۆڵی بێوەڵام کۆتایی پێهات، وە بووە خراپترین
ئەنجامی نەیمار دا سیلڤا لە کاروانی وەرزشیدا، ئەستێرەکە بە نیگەرانی و خەمێکی قوڵ
و گریانەوە یاریگای بەجێهێشت و فێرناندۆ دێنیزی راهێنەری یانەی بەرامبەر چووە لای
بۆ دڵدانەوەی.
نەیمار لە یارییەکەدا
کارتێکی زەردی بەڕوودا بەرزکرایەوە و ئەمەش وایکرد لە یاری داهاتووی یانەکەی بێبەشی
بکات چونکە سێیەم کارتی زەردی بوو لەم وەرزەی خولی بەڕازیل.
دوای یارییەکە نائومێدی لەسەر ڕوخساری نەیمار ڕوون بوو، هەروەها
وتی: هەست بە شەرم دەکەم، بە تەواوی بێ هیوا بووم لە ئاستمان، هانداران مافی خۆیانە
ناڕەزایەتی دەرببڕن، بێگومان بەبێ توندوتیژی، بەڵام ئەگەر بیانەوێت ڕەخنەمان لێبگرن
و سوکایەتیمان پێبکەن، ئەوا مافی خۆیانە.
وتیشی: شەرمەزارییەکی گەورەیە، لە ژیانمدا هیچ کاتێک هەستم
بە زەلیلییەکی لەم شێوەیە نەکردووە، بەداخەوە بۆ ئەوەی روویدا، فرمێسکەکانم لە
توڕەیی و هەموو شتێکەوە بوو، بەداخەوە نەمتوانی خۆم لە هیچ شتێک بپارێزم، ئەگەر
ڕاستگۆ بم، ئەوە بەتەواوی ترسناک بوو، ئەوە راستییەکەیە.