یانەیەکی گەورەی تر چووەتە کێبڕکێی گواستنەوەی گێهی

PM:07:32:14/10/2025

172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینتەر میلان هاوشانی ریاڵ مەدرید و بایرن و لیڤەرپول چووەتە کێبڕکێی گواستنەوەی گێهی.

مارک گێهی بە فەرمی خواستی خۆی بۆ جێهێشتنی کریستاڵ پاڵاس راگەیاندووە، تاکە نادڵنیایی ئەوەیە کە ئایا لە مانگی یەکدا یانەکە جێدەهێڵێت یان لە کۆتایی ئەم وەرزەدا وەکو یاریزانێکی ئازاد پاڵاس جێدەهێڵێت.

لە مێرکاتۆی هاوینە، رێککەوتنێک لەنێوان کریستاڵ پاڵاس ولیڤەرپول کرا بۆ گواستنەوەی گێهی، بەڵام گواستنەوەکە بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە کۆتا ساتەکان شکستیهێنا، دوای ئەوەی پاڵاس نەیتوانی جێگرەوەیەکی گونجاو بدۆزێتەوە.

لە ماوەی رابردووشدا، چەندین یانەی گەورە بەشێوەیەکی جددی هەوڵی گرێبەستکردن لەگەڵ ئەستێرە بەرگریکارەکە دەدەن، کە ئەوانیش بریتین لە، ریاڵ مەدرید و لیڤەرپول و بایرن میونشن.

لە ئێستاشدا بەپێی نوێترین بڵاوکراوەی رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی، یانەی ئینتەر میلانیش چووەتە کێبڕکێی گواستنەوەی گێهی 25 ساڵان، دەیەوێت لەم زستانەدا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی دەستپێبکات و بیسێکی بەرگریکاری یانەکەشی بخاتە نێو مامەڵەکەوە.