PM:09:29:14/10/2025
192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مان یونایتد خواستی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی
کاسیمیرۆ هەیە بەڵام بە کەمکردنەوەی موچەکەی.
کارلۆس کاسیمیرۆ یەکێکە لەو ناوە گرنگانەی مان
یونایتد کە لە ماوەی رابردوودا باس لەوە دەکرا ریزەکانی یانەکە بەجێدەهێڵێت، چونکە
تەمەنی بەرەو هەڵکشان چووە و خاوەنی مووچەیەکی زۆریشە لە یانەکە.
گرێبەستی ئەو یاریزانە ناوەراستە تا مانگی
حوزەیرانی 2026 ە و مەرجی درێژکردنەوەی بۆ ماوەی ساڵێک لەخۆدەگرێت، بەڵام
چالاککردنی ئەو بڕگەیە بە مانای هێشتنەوەی مووچەی یاریزانەکەیە، ئەمەش دژی سیاسەتی
نوێی شەیتانە سورەکانە کە لە ماوەی رابردوودا رێژەی موچەی گشتی یانەکەیان بە
تەواوی کەمکردووەتەوە.
لە ئێستاشدا سەبارەت بە ئەستێرە 33 ساڵانەکە،
کەناڵی ئی ئێس پی ئێن بڵاویکردوەتەوە، کاسیمیرۆ ئەگەر بیەوێت لە یونایتد
بمێنێتەوە، دەبێت کەمکردنەوەیەکی بەرچاو لە موچەکەیدا قبوڵ بکات پاش نوێکردنەوەی
گرێبەستەکەی.
تۆڕەکە باسی لەوەشکردووە، ئەمۆریمی راهێنەر کاسیمیرۆ
وەک یاریزانێکی سەرەکی لە پێکهاتەکەیدا دەبینێت، ئەم هۆکارەش دەتوانێت کاریگەری لەسەر بڕیارەکە
هەبێت و موچەی یاریزانە زۆر گۆرانکاری بەسەردا نەیەت.