لاپۆرتا: مێسی بەو شێوەیە رێزی لێنەگیراوە کە شایستەیە

PM:04:01:13/10/2025

272 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لاپۆرتا رایگەیاند مێسی بەو شێوەیە رێزی لێنەگیراوە کە شایستەیە و فلیکیش راهێنەرێکی گەورەیە.

خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ رایگەیاند، زۆرم حەز بەوەیە سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە بم و چێژ وەردەگرم لەو پۆستە.

لاپۆرتا دەڵێت، پەیوەندی من و لیۆنێل مێسی زۆر باش بوو بەڵام دوای ئەوەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی سەری نەگرت کەمێک پەیوەندیەکەمان خراپ بوو ئێستاش تا ڕادەیەک ئاساییبووەتەوە.

دوپاتیکردەوە کە مێسی بەو شێوەیە رێزی لێنەگیراوە کە شایستەیەتی لەبەرئەوە دڵنیابن لە داهاتوودا ئەو شەرەفە گەورەیەی کە شایەنیەتی پێیدەبەخشن چونکە ئەو بەشێکە لە مێژووی یانەکەیان.

لەسەر هانسی فلیک، خوان لاپۆرتا دڵنیاییدا لەوەی کە راهێنەرێکی زۆر گەورەیە و هاوشێوەی روسیل کرۆیە کە ئەکتەرێکی سەرکەوتووە، گفتوگۆ کردن لەگەڵیدا ئاسانە و کەسێکی هەستیارە هەرچەندە ئەڵمانیە.

لە کۆتاییشدا وتی، کاتێک سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنەیت دەبێت راستگۆبیت و هەست بە بەرپرسیاریەتی بکەیت، نابێت متمانە بە هەموو کەسێک بکەیت بەڵکو دەبێت بەشێوەیەک بیت کە خەڵک متمانەت پێبکەن.

خ . ک