خەونەکەی رۆنالدۆ دێتە دی

PM:11:36:09/08/2025

448 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خەونەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دێتە دی و دەبێتە براوەی جامی جیهانیی ساڵی 2026.

پێگەی وین فوتبۆڵ، بە پشتبەستن بە زیرەکی دەستکرد براوەی 10 مۆندیالی داهاتووی ئاشکراکردووە، بە گوێرەی ئەو پێشبینییە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە خەونەکەی دەگات.

پێگەکە ئاشکرایکردووە لە مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی پورتوگال دەبێتە براوەی نازناوەکە هەرچەندە رێگاکەی سەخت دەبێت، بەڵام کریستیانۆ رۆنالدۆ دەگات بە ئامانجەکەی.

دوای پورتوگال ئەو هەڵبژاردانەی براوەی مۆندیالەکانی داهاتوون بریتین لە، مەغریب، ئیسپانیا، بەرازیل، ئەرجەنتین، فەرەنسا، پورتوگال، ئەڵمانیا، ئەرجەنتین و فەرەنسا.

براوەی دوایین مۆندیال کە لە قەتەڕ بەڕێوەچوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتینە، کاتێک بە سەرکردایەتی لیۆنێل میسی لە یاریی کۆتایی بە لێدانی یەکلاکەرەوە شکستی بە فەرەنسا هێنا.