PM:08:08:24/09/2025
136 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرپرسانی ریاڵ مەدرید بەتەواوی لە ئەنجامەکانی ئەلۆنسۆ رازین و وای دەبینن دەتوانێت دەستکەوتی باشیان بۆ بەدەست بهێنێت.
پاش ئەوەی چابی ئەلۆنسۆ بووە راهێنەری ریاڵ مەدرید مشتومڕ لەسەر ئەنجامەکانی دروستبوو، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات و بەدەست هێنانی ئەنجامی باش بۆ هەموانی سەلماندووە کە توانی ئەوەی هەیە ئەو ئەرکە قورسە بەسەرکەوتووی ئەنجام بدات.
فابریزیۆ رۆمانۆ جەختی لەوەکردووەتەوە کە بەرپرسانی یانەی شاهانە بەتەواوی لە ئاستی ئەو راهێنەرە رازین، نەک تەنها لەبەر ئەنجامە باشەکانی بەڵکوو لەبەر ئەو شێوازە یارییکردنەی بۆ یانەکەی داناوە.
سەرچاوەکە جەختی لەوەشکردووەتەوە کە بەڕوونی دەردەکەوێت بەشێکی زۆری یاریزانەکانی یانەی شاهانە لەگەڵ چابی ئەلۆنسۆ دڵخۆشن و ئەمەش پێچەوانەی وەرزی رابردووە کە هەندێک لە ئەستێرەکان هەستیان بە ئاسوودەی نەدەکرد.
ریاڵ مەدرید لەم وەرزە بەسەرکردایەتی چابی ئەلۆنسۆ لە خولی ئیسپانیا شەش یارییان ئەنجامداوە و لەسەرجەمیان بردنەوەیان بەدەست هێناوە و لە چامپیۆنزلیگیش یاریی دەستپێکیان بردووەتەوە.