PM:08:53:24/09/2025
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کیێزا هەلی بەشدارییکردنی لە چامپیۆنز لیگ بۆ رەخساوە دوای پێکانی
جیۆڤانی لیۆنی بەرگریکار.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی، دەرفەتی گەڕانەوەی فێدریکۆ
کیێزای ئیتاڵی بۆ بەشدارییکردنی لە چامپیۆنز لیگ هاتووەتە پێشەوە، دوای پێکانەکەی
جیۆڤانی لیۆنی بەرگریکاری رێدز و هاونیشتیمانیی.
بەپێی یاسایەکی نوێ کە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر لەلایەن یەکێتی تۆپی
پێی ئەوروپا پەسەندکرا، ئێستا یانەکان دەتوانن یاریزانێک لە لیستەکەیان زیاد بکەن
ئەگەر یاریزانێکی دیکە تووشی پێکانێکی درێژخایەن بوو.
یەکێتییەکە وونیکردووەتەوە، هەمووارکردنەوەی ئەم یاسایە لەپێناو
پاراستنی لیستی یاریزانانی یانەکانە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، هەروەها پاراستنی توانای
جەستەیی یاریزان و فشاری یاریی یانەکانە.
ئەمە لە کاتێکدایە، جیۆڤانی لیۆنی تەمەن 18 ساڵیبەرگریکاری لیڤەرپوول لە یاریی یانەکەی بەرامبەر ساوسهاپتۆن تووشی پێکانێکی
سەختبوو، پشکنینەکان دەریان خستووە کە بەستەری ئەژنۆی پچراوە.