دوو یانەی گەورە براندتیان دەیەوێت

PM:07:05:24/09/2025

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نیوکاسڵ و ئەستۆن ڤێلا دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوودا بەشێوەی خۆڕای براندت 

لە دۆرتمۆند بگوازنەوە ریزەکانیان.

پاش ئەوەی ماوەی گرێبەستی جولیان براندت لەگەڵ بروسیا دۆرتمۆند لە هاوینی ساڵی داهاتوودا کۆتایی پێدێت چەندین یانە ئامادەکاریی دەکەن بۆئەوەی لەئێستاوە ئۆفەری فەرمی ئامادەبکەن بۆئەوەی پێشکەشی بکەن و بیگوازنەوە ریزەکانیان

گیڤ می سپۆرت بڵاویکردووتەوە هەردوو یانەی نیوکاسڵ و ئەستۆن ڤێلا ئامانجیانە لە هاوینی داهاتوودا بەشێوەی بێبەرامبەر ئەو ناوەراستکارە بگوازنەوە.

سەرچاوەکە جەختی لەوەشکردووەتەوە بەرپرسانی دۆرتمۆند ئامادەن لە مانگی یەک بە نرخێکی کەم دەستبەرداری براندت ببن، لە ئەگەری پێشکەشکردنی ئۆفەر، چونکە نایانەوێت لە هاویندا بەبێ بەدەست هێنانی سودی مادی بەڕێی بکەن.

ئەستێرە ئەڵمانییەکە لە تیمە زەرد پۆشەکان لەم وەرزە بەشداری 10یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی یەک گۆڵ و یەک ئەسیست تۆماربکات.