یانەیەکی گەورە دیمارکۆی دەوێت

PM:07:30:24/09/2025

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مان یونایتد دەیانەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا دیمارکۆ لە ئینتەر میلان بگوازنەوە ریزەکانیان.

لەسەرداوای رۆبن ئەمرۆیمی راهێنەر بەرپرسانی مانچستەر یونایتد دەیانەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا چەند یاریزانێکی نوێ بگوازنەوە ریزەکانیان.  

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە شەیتانە سوورەکان ئامانجیانە لە گواستنەوەی زستانەدا فیدریکۆ دیمارکۆ لە ئینتەر میلان بگوازنەوە

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە شەیتانە سوورەکان ئامادەن لە گواستنەوەی ئەو بەرگریکارە 50ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی نێرات زۆری بکەن. 

گرێبەستی دیمارکۆ و ئینتەر میلان لە حوزەیرانی ساڵی 2027کۆتایی پێدێت و بۆئەوەی پەیوەندی بەهەر یانەیەکی نوێوە بکات سەرەتا پێویستە رەزامەندی بەرپرسانی ئینتەر بەدەست بهێنێت.

ئەستێرە ئیتاڵییەکە لەم وەرزە لەگەڵ ئینتەر میلان بەشداری نۆ یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی یەک گۆڵ و ئەسیست تۆماربکات.