لا لیگا بەرواری یەکەم یاریی کلاسیکۆی ئەم وەرزەی دیارییکرد

PM:09:36:24/09/2025

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

26 مانگی داهاتوو یەکەم یاریی کلاسیکۆی ئەم وەرزەی لا لیگایە و ئەلۆنسۆ لەبەردەم ئەرکێکی قورسە.

بە شێوەیەکی فەرمی لا لیگا رایگەیاند، کلاسیکۆی داهاتووی خولەکە لە نێوان ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لە یاریگای سانتیاگۆ بێر نابیۆ لە 26 ئەم مانگە ئەنجامدەدرێت.

بە گوێرەی بڵاوکراوەی لا لیگا، بڕیارە یارییەکە لە کاتژمێر شەش و 15 خولەکی ئێوارە بە کاتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، دیارییکردنی ئەو کاتەش بۆ رەزامەندی بینەرە لە سەرانسەری جیهان.

رۆژنامەی ئاس ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم کلاسیکۆیە دەبێتە یەکەم یاری چابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەر لەگەڵ ڕیال مەدرید لەبەردەم جەماوەرەکەی بێرنابیۆ و لەژێر چاودێری جیهانیدا.

ئەلۆنسۆ لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی قورسە بەرامبەر فلێک، دوای ئەوەی راهێنەرە ئەڵمانییەکە توانی لە وەرزی رابردوو هەر پێنج کلاسیکۆیەکە لە ریاڵ مەدرید بباتەوە.