فیۆری: بە 500 ملیۆن دۆلار دەگەڕێمەوە بۆ یاریکردن

PM:06:38:02/07/2025

248 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فیۆری دوپاتیکردەوە بەبڕە پارەیەکی کەم رازی نابێت و بە 500 ملیۆن دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.

تایسۆن فیۆری پاڵەوانی جیهان لە کێشی قورس کە لە ساڵی 2024 وازی لە یاریکردن هێنا سەبارەت بە گەرانەوەی بۆ یاریکردن جەختی لەسەر ئەوەکردەوە بە پارەیەکی زۆر ئەو بڕیارە دەدات و بە هەموو نرخێک رازی نابێت.

تایسۆن لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ماچ تیڤی وتی: لە ئێستادا هیچ پلانێکم بۆ گەڕانەوە نییە، رەنگە ئەگەر ئۆفەرێکی دارایی باشم لە یو ئێف سی پێبگات، ئەوا بچمە ئەوێ، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە، ئۆفەرەکە چەند دەبێت، 30 ملیۆن دۆلار بڕە پارەیەکی کەمە بۆ من، من 500 ملیۆن دۆلارم دەوێت بۆ یاریکردن.

فیوری تەمەن 37 ساڵان، لە ساڵی 2008 دەستی بە یاریکردنی پیشەگەری کردووە و لە ماوەی ژیانی وەرزشیدا دوو جار بووەتە پاڵەوانی جیهان، لە ساڵی 2024یش وازd لە یاری بۆکسێن هێنا.

یاریزانەکە لە ماوەی یاریکردنی خاوەنی 34 بردنەوە و دوو دۆڕان و یەکسانبوونێکە، بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی یاری بۆکسێن لە مێژوودا دادەنرێت.

تایسۆن بە یەکێک لە دەوڵەمەندترین وەرزشەوانەکانی جیهان دادەنرێت، کە سامانەکەی لە نێوان 200 بۆ 230 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت کە بەهۆی کاری بازرگانی و یاریکردنەوە بەدەستیهێناوە.