PM:10:55:18/07/2025
860 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مباپێ تۆمەتبار کراوە بە پێدانی بەرتیل بە چەند ئەفسەرێکی فەرەنسا و لە داهاتوودا دادگایی دەکرێت.
ئاژانسی فرانس پرێس لە هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە، نوسینگەی داواکاری گشتی فەرەنسا دوای ئەنجامدانی چەندین لێکۆڵینەوە کیلیان مباپێی بە پێدانی بەرتیلتۆمەتبار کردووە.
ئەو ئاژانسە دەڵێت، مباپێ بڕە پارەیەکی زۆر کە لە نێوان 183 هەزار یۆرۆ بۆ 300 هەزار یۆرۆدایە بە هەشت ئەفسەری باڵای پۆلیسی فەرەنسا داوە بەرامبەر ئەوەی لە کاتی یارییەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیدا بیپارێزن لە هێرشی دەرەکی کە ئەوەش پێچەوانەی یاساکانە.
ئاماژەی بەوەشداوە، تراکفین لە ساڵی 2024 راپۆرتێکی لەسەر ئەو بابەتە پێشکەش کردووە و دواتر ئەوانیش دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لەگەڵ پێنج ئەفسەری پۆلیس و سێ کارمەندی ئاسایشی تایبەت.
بە پێی لێکۆڵینەوەکان بێت، کەسە نزیکەکانی مباپێ بە داواکاری گشتیان راگەیاندووە کە هەموو کارەکانیان بە پێی یاسا ئەنجامداوە و ئەو کارەشیان لە دوای مۆندیالی 2022 بە شێوەیەکی شەفاف لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان ئەنجامداوە، بڕیاریشە لە مانگی 10ی ئەمساڵ دانیشتنی دادگا لەسەر ئەو دۆسیەیە بەڕێوەبچێت
خ . ک