جامی عێراق.. دهۆک لە زاخۆی بردەوە و بۆ یەکەمجار نازناوەکەی بەدەستهێنا

PM:11:24:18/07/2025

924 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی عێراق دهۆک بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان لە زاخۆی بردەوە و بۆ یەکەمجار نازناوەکەی بەدەستهێنا. 
لە یاریی کۆتایی جامی عێراق، هەردوو یانەی زاخۆ و هەولێر لە یاریگای شەعب لە بەغدای پایتەخت رووبەڕووی یەکبونەوە.
لە تایمی یەکەمدا، هەردوو یانە ئاستێکی مامناوەندیان پێشکەشکرد و سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ.
لە تایمی دووەمدا، لە خولەکی 65 پاتریک مارسیلینیۆی یاریزانی زاخۆ بە کارتی سوور کرایە دەرەوە و لەو تایمە و دوو تایمی زیادکراویش هیچ کام لە هەردوو یانە نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن و بە بێ گۆڵ کۆتاییهات.
دواتر بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان، دهۆک بە ئەنجامی پێنج بەرامبەر چوار لێدان یارییەکەی لە زاخۆ بردەوە.
بەو ئەنجامە، یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا توانی نازناوی جامی عێراق بەدەستبهێنێت و زاخۆ لە پلەی دووەمدا بوو.
خ . ک