PM:11:48:18/07/2025
1040 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مۆرینیۆ دوپاتیکردەوە دەیەوێت بگەڕێتەوە پورتوگال بۆ راهێنەرایەتی یانەیەک یان هەڵبژاردەی نیشتمانی.
خوسێ مۆرینیۆی راهێنەری ئێستای یانەی فەنارباخچەی تورکی لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، بە دڵنیاییەوە ئامانجی ئەوەیە کە جارێکیتر بگەڕێتەوە پورتوگال بۆ کاری راهێنەرایەتی.
مۆرینیۆ وتی، بە دڵنیاییەوە ئەوە روودەدات بەڵام لە ئێستادا نا بەڵکو لە ماوەی داهاتوودا، نەک لەبەرئەوەی کە نزیکدەبمەوە لە وازهێنان لە کاری راهێنەرایەتی بەڵکو لەبەرئەوە هێشتا لە لوتکەی کاری راهێنەرایەتیدام لە ژیانی وەرزشیمدا.
وتیشی، دڵنیابن دەمەوێت بگەڕێمەوە وڵاتەکەم بەتایبەت کە لەڕووی جەستەیی و دەرونیەوە لە باشترین ئاستدام، ئامانجەکەش ئەوەیە راهێنەرایەتی یەکێک لە یانەکان یان هەڵبژاردەی نیشتمانی وەردەگرم.
لەلایەکی ترەوە رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە ئەم لێدوانانەی مۆرینیۆ بەهۆی نزیکی و خۆشەویستیەوەیەتی لەلایەن هاندەرانی وەرزشی وڵاتەکەی بەتایبەت دوای ئەوەی لە رابردوودا لەگەڵ بەنفیکا و پۆرتۆ سەرکەوتوو بووە.
ئەو رۆژنامەیە دوپاتیکردووەتەوە کە مۆرینیۆ پێیوایە بە گەڕانەوە بۆ کاری راهێنەرایەتی لە وڵاتی پورتوگال دەتوانێت جارێکیتر جێپەنجەی خۆی لە تۆپی پێدا بچەسپێنێت پێش ئەوەی بە یەکجاری واز لە کاروانە وەرزشییەکەی بهێنێت.
خ . ک