PM:09:25:17/07/2025
1056 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە دەیانەوێت بەزووترین کات گرێبەستی دی یۆنگ نوێ
بکەنەوە بەڵام ئامادەنین مووچەکەی بۆ زیاد بکەن.
هانسی فلێکی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بەتەواوی لە ئاستی
فرێنکی دی یۆنگ رازییە و داوای لە بەرپرسانی بارسا کردووە هەموو هەوڵێک بدەن لە پێناو
مانەوەی ئەو یاریزانە.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە یانە کەتەلۆنییەکە ئامادەن
گرێبەستی ئەستێرە هۆڵەندییەکە بۆ ماوەیەکی زیاتر نوێ بکەنەوە و بڕیاریشیانداوە لە
نزیکترین کاتدا دەست بکەن بە رێکارەکانی ئەنجامدانی ئەو کارە.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە بلەوگرانا نایانەوێت
مووچەی فرێنکی زیاتر بکەن، چونکە بڕوایان وایە لە ئێستادا مووچەیەکی زۆر وەردەگرێت
و شایستەی لەوە زیاتر نییە.
دی یۆنگیش دڵخۆشە بەئاستی ئێستای یانەکەی و ئامادەیە ماوەی
گرێبەستەکەی درێژ بکاتەوە، هەربۆیە
پیشبینی دەکرێت هەردوولا لەنزیکترین کاتدا بگەنە رێککەوتنی کۆتایی.
ئەستێرە هۆڵەندییەکە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 259
یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 19 گۆڵ و 23 ئەسیست تۆماربکات.