گەلەتەسەرای ئەکانجی دەوێت

PM:11:30:18/07/2025

740 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی گەلەتەسەرای لە بەهێزکردنی پێکهاتەی یانەکەیان بەردەوامن و دەیانەوێت ئاکانجی بگوازنەوە.

یانەی گەلەتەسەرای تورکی لەم بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا بەردەوامە لە بەهێزکردنی پێکهاتەکەی بۆ وەرزی داهاتوو، تا ئەم ساتە لیرۆی سانێ و ئیسماعیل جاکۆبسیان گواستووەتەوە و دەیانەوێت گرێبەستی ئۆسیمین بکەنە هەمیشەیی و هاکان چالهانۆگلوی ناوەراستکاری ئینتەر میلان و ئیدێرسۆنی گۆڵچی مانچستەر سیتیش بگوازنەوە.

لە نوێترین پێشهاتدا، یاگز سابونچۆگلۆی رۆژنامەنووسی تورکی بڵاویکردەوە، لە ئێستادا بەرپرسانی یانەی گەلەتەسەرای چاودێری مانوێل ئاکانجی بەرگریکاری یانەی مانچستەر سیتی دەکەن.

ئەو رۆژنامەنووسە ئاشكرایکردووە، ئامانجی یانە تورکییەکە ئەوەیە لەم هاوینەدا گرێبەست لەگەڵ ئاکانجی ئیمزابکەن تا بۆ وەرزی داهاتوو هێڵی بەرگری یانەکەیانی پێ بەهێز بکەن.

نوسیویەتی، لە ئێستادا بەرپرسانی گەلەتەسەرای چاوەڕێی وەڵامی ئەو یاریزانە دەکەن و ئەگەر رازیبێت بە کەمکردنەوەی بڕێک لە مووچەکەی ئەوا دەستبەجێ ئۆفەری فەرمی پێشکەش دەکەن.

نرخی ئاکانجی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا تەنها 30 ملیۆن یۆرۆیە و گرێبەستەکەشی لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی لە هاوینی 2027 کۆتاییدێت و تا ئێستاش حەوت نازناوی لەگەڵ ئەو یانەیە بەدەستهێناوە.
خ . ک