باشترین یانەی ئەوروپا دیاریکرا

PM:10:45:18/07/2025

2704 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید باشترین یانەی یەک ساڵی رابردووی ئەوروپایە ئینتەر دووەمە و بەرشەلۆنە لە پلەی چوارەمدایە.

پێگەی ئامار و مێژووی نێودەوڵەتی تۆپی پێ، ریزبەندی باشترین یانەکانی ئەوروپای لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا لە مانگی حەوتی 2024 تا کۆتایی مانگی شەشی ئەمساڵ بڵاوکردەوە کە پەیوەستە بە ئەنجامی یانەکان لەو ماوەیەی کە دیارییکراوە.

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بە کۆکردنەوەی 480 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی باشترین یانەکانی ئەوروپادایە لە ماوەی ئەو ساڵەدا بە جیاوازی تەنها 11 خاڵ لەگەڵ ئینتەر میلانی ئیتاڵی کە لە پلەی دووەمدایە.

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسیش بە کۆکردنەوەی 462 خاڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندییەکەدا دەبینرێت، بەرشەلۆنەی ئیسپانیش لە پلەی چوارەمدایە بە 434 خاڵ.

هەریەکە لە بایرن میونشن بە 411 خاڵ و چێڵسی بە 385 خاڵ و ئارسناڵ بە 362 خاڵ و ئەتلەتیکۆ مەدرید 361 خاڵ و بۆروسیا دۆرتمۆند بە 349 خاڵ لە پلەکانی پێنجەم تا نۆیەمی ریزبەندییەکەدان، لیڤەرپوڵیش لە پلەی دەیەمدایە و مانچستەر سیتی لە پلەی دوانزە دەبینرێت.
خ . ک