PM:11:28:17/07/2025
1040 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چێڵسی دەیەوێت رۆدریگۆ بگوازێتەوە و بۆئەم مەبەستە ئامادەیە نکۆنکۆ و جواو فیلێکس پێشکەشی ریاڵ مەدرید بکات.
بەرپرسانی یانەی چێڵسیش هاتنە نێو ڕکابەری گواستنەوەی رۆدریگۆ گۆوس لە ریاڵ مەدرید و ئامانجیانە سوود لە بارودۆخی ئەو هێرشبەرە وەربگرن و بیگوازنەوە ریزەکانیان.
تۆڕی فێچاجێس بڵاویکردووەتەوە بلوز ئامادەیە لەبەرامبەر پێدانی رۆدریگۆ هەریەکە لە کریستۆڤەر نکۆنکۆ و جواو فیلێکس پێشکەشی مێرێنگی بکات.
سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە چێڵسی سێیەم یانەی پریمەرلیگە هاوشانی لیڤەرپوڵ و ئارسناڵ هەوڵی کڕینی ئەو یاریزانە دەدەن، هەربۆیە ئەرکی هیچ لایەکیان ئاسان نابێت لە گواستنەوەی.
ئەوەی جێگەی سەرنجە گرێبەستی بلوز لە دوو یانەکەیتر جیاوازترە و ئەگەر ریاڵ مەدرید ئارەزووی گواستنەوەی فیلێکس و نکۆنکۆی هەبێت، بەئەگەرێکی زۆرەوە کارئاسانی دەکەن بۆئەوەی رۆدریگۆ گۆوس پەیوەندی بە بلوزەوە بکات.
ئەستێرە بەرازیلییەکە لەگەڵ تیپی یەکەمی یانەی شاهانە بەشداری 270 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 68 گۆڵ و 51 ئەسیست تۆماربکات.