PM:10:42:17/07/2025
1040 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چاڤی سیمیۆنس دەیەوێت بگەرێتەوە بەرشەلۆنە و یانەکەش تاوتیۆی ئەنجامدانی ئەم گرێبەستە دەکەن.
پاش ئەوەی چاڤی سیمۆنس بەرشەلۆنەی بەجێهێشتوو ڕوویکردە پاریس سان جێرمان و لەدواتریش ئەزموونی لایپزیگی تاقیکردەوە لە ئێستادا دووبارە دەیەوێت بگەرێتەوە بلەوگرانا.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە بەڕێوبەری کارەکانی سیمۆنس لە چەند رۆژی رابردوودا لەگەڵ دیکۆی بەڕێوبەری وەرزشی بەرشەلۆنە کۆبونەوەیان ئەنجامداوە و ئارەزوی گەرانەوەی یاریزانەکەیان بە بارسا راگەیاندووە.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە لە ئێستادا یانە کەتەلۆنییەکە تاوتیۆی ئەنجامدانی ئەم گواستنەوەیە دەکەن، بڕیاریانداوە ئەگەر هانسی فلێک رەزامەندی لەسەر بدات راستەوخۆ کاردەکەن بۆ گەرانەوەی و گرێبەستی فەرمی پێشکەشی لایپزیگ دەکەن.
گرێبەستی ئەستێرە هۆڵەندییەکە لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە دووساڵی ماوە و بۆئەوەی بگەرێتەوە بەرشەلۆنە پێویستە رەزامەندی لایپزیگیش بەدەست بهێنێت.