PM:08:51:10/06/2025
272 جار خوێندراوەتەوە
+
-
باوکی نەیمار
دوپاتیکردەوە دەیەوێت کوڕەکەی لە سانتۆس بمێنێتەوە لە پێناو بەشداریکردن لە
مۆندیال.
داهاتووی نەیمار دا
سیلڤا بە نادیاری ماوەتەوە و چەندین دەنگۆی جیاواز سەبارەت بە ئایندەی باس دەکرێت لە میدیاکانەوە، بەشێکیان دەڵێن یاریزانەکە دەیەوێت بگەڕێتەوە
بەرشەلۆنە بەڵام یانە ئیسپانییەکە ئامادەی گەڕاندنەوەی نییە، بەڵام ئەوەی گرنگترین
ئامانجی یاریزانەکەیە ئەوەیە بەشداری مۆندیالی ساڵی 2026 بکات.
نەیمار تا 30ی حوزەیران لەگەڵ سانتۆس گرێبەستی
هەیە، باوکی یاریزانەکەش سەبارەت بە داهاتووی وتی: ئێمە دەمانەوێت بمێنێتەوە،
هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ گەیشتن بەو ئامانجە، ئۆفەرمان لە یانەکانی ترەوە
پێگەیشتووە، بەڵام رەتمانکردەوە، چونکە دەمانەوێت نێیمار کاتێکی زیاتری هەبێت بۆ
چاکبوونەوە لە پێکانەکانی، شەش مانگی داهاتوو زۆر گرنگ دەبێت بۆی.
یاریزانە 33 ساڵانەکە لەگەڵ چوونی بۆ سعودیە
تووشی پێکانێکی قورس بوو لە ئەژنۆیدا ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دوورکەوتەوە، پاش
ئەوەش گەڕایەوە و پەیوەندی بە یانەی سانتۆس کرد، لە ئێستاشدا هەموو هەوڵێکی بۆ
ئەوەیە لاشەی پتەو بکاتەوە و بتوانێت سەرکردایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیل بکات لە
مۆندیالی 2026.