PM:04:51:19/05/2025
1052 جار خوێندراوەتەوە
+
-
22ی مانگی نۆ
براوەی باڵۆن دۆر ئاشکرا دەکرێت و 100 رۆژنامەنوسیش مافی دەنگدانیان هەیە.
گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ و رۆژنامەی لیکیپ کە ماوەی
دوو ساڵە بە هاوبەشی لەگەڵ یەکیتی تۆپی پێی ئەوروپا خەڵاتی باڵۆن دۆر دابەشدەکەن کات
و شێوازی خەڵاتەکەیان بڵاوکردەوە.
بڕیارە لە 22ی مانگی نۆی ئەمساڵ ئاهەنگی
خەڵاتی باڵۆن دۆر لە هۆڵی شاتێل لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوەبچێت و ناوی
براوەی سەرجەم خەڵاتەکان ئاشکرابکرێن و لە سەرەتای مانگی هەشت ناوی 30 پاڵێوراوەکە
بڵاودەکرێنەوە.
ئاماژەیان بەوەشداوە کە براوەی خەڵاتی
باڵۆن لەسەر سێ پێوەر یەکلادەکەرێتەوە کە بریتین لە ئاستی تاکە کەسی یاریزانەکان و
کاریگەریییەکانی لەگەڵ نازناوە بە کۆمەڵەکان و یاری خاوێن و دادپەروەری.
وە هەروەها 100 رۆژنامەنووس بەشداری دەکەن
و دەنگ دەدەن بە پاڵێوراوەکان بە شێوەیەک کە ئەو رۆژنامەنوسانە لەو وڵاتانەن کە لە
ریزبەندی جیهاندا لە 100 پلەی یەکەمی ریزبەندیان.
رونیشیکردووەتەوە، دەنگی رۆژنامەنوسەکان
بەشێوەیەکە کە دەتوانن دەنگ بە 10 پاڵێوراو بدەن لەکۆی ئەو 30 یاریزانەی کە
دەپاڵێورێن بۆ خەڵاتەکە بە شێوەیەک کە دەنگی یەکەم 15 خاڵە و دووەم 12 خاڵە و سێیەم
10 خاڵە.
خەڵاتەکانیش بریتین لە باڵۆن دۆری پیاوان
و ئافرەتان، خەڵاتی کۆپا بۆ باشترین یاریزانی لاو، جامی یاشین بۆ باشترین گۆڵچی،
جامی گێرد مولەر بۆ گۆڵکار لەسەر ئاستی یانەکان و هەڵبژاردەکان بۆ ئاستی پیاوان و
ئافرەتان، خەڵاتی یۆهان کرۆیف بۆ باشترین راهێنەری پیاوان و ئافرەتان، وە هەروەها
خەڵاتی باشترین یانەی ساڵ بۆ هەردوو رەگەزەکە.
خ . ک