AM:10:20:30/04/2025
188 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید پێکانی مێندی و ئالابای راگەیاند و هەردوو
یاریزانەکە لەم وەرزە ناگەڕێنەوە بۆ یاریگاکان.
لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا کە یانەی ریاڵ مەدرید بڵاویکردووەتەوە،
هاتووە: دوای ئەو پشکنینانەی کە لەلایەن تیمی پزیشکی یانەکەکەوە بۆ دەیڤد ئەلابا ئەنجامدراون،
پچڕانی لە ئەژنۆی چەپیدا دەرکەوتووە.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی ئاسیش، یاریزانە نەمساییەکە لە
چەند ڕۆژی داهاتوودا نەشتەرگەری بۆ دەکرێت و پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەی نێوان شەش بۆ
هەشت هەفتە لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە و یاریکردنی لە جامی جیهانی یانەکان روون
نییە.
لەلایەکی تریشەوە، ریاڵ مەدرید پێکانی مێندیشی راگەیاند
و بەپێی سەرچاوەکانیش ئەو یاریزانە لەم وەرزە چیتر ناگەڕێتەوە بۆ یاریکردن، ئەم دوو
پێکانە نوێیە لە کاتێکدایە، پێشتر ریاڵ پێکانی رۆدیگێری راگەیاندووە و یاریزانەکە
نەشتەرگەری بۆ کراوە و ئەم وەرز ناگەڕێتەوە بۆ یاریگاکان.